ایران نیوز

جمعه، اسفند ۲۷، ۱۳۹۵

رێكخراوێكی ئیسلامی لەئەڵمانیا سیخوری بۆ ئەردۆگان دەكات

حكومەتی ئەڵمانیا یارمەتیەكانی بۆ رێكخراوی (دیتیب)ی یەكێتی ئیسلامی توركی بەتۆمەتی سیخوڕی بەسەر ئۆپۆزسیۆنی توركی دانیشتوی ئەڵمانیاوە راگرت. 
وەزارەتی چاودێری خێزان ئاشكرایكرد بریار وابووە لەبودجەی فیدراڵی نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ سێ پرۆژەی ئەم رێكخراوە لەماوەی داهاتودا خەرج بكرێت، ئەم رێكخراوە كە سەرپەرشتی دەیان مزگەوت و رێكخراوی توركی ئیسلامی دەكات لەمانگی كانونی دووەمی رابردوەوە حكومەتی ئەڵمانیا بودجەی مانگانەی هاوكارییەكانی راگرتوون.

رێكخراوی (دیتیب) لەماوەی رابردودا چەند تۆمەتێكی بەرەو روو كراوەتەوە لەوانەش تۆمەتی سیخوڕیكردن بەسەر ئۆپۆزسیۆنی توركی دانیشتوی وڵاتی ئەڵمانیا.

لەم بارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی چاودێری خێزان بە رۆژنامەی (هامبورگەر ئابندبلات)ی هەرێمی هامبۆرگی راگەیاندوە: دەبێ بزانین یەكێتی ئیسلامی توركی (دیتیب) پابەندە بەسیستمی بنەڕەتی ئازادی ئەڵمانیاوە یان نا.

وتیشی: ئەو تۆمەتانەی روبەڕووی (دیتیب) كراوەتەوە قورسەو سەرەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات لەسەر ئاستی تاكە كەسی كراوە یان تێكەڵەیەكە لەكاروچالاكی هەواڵگری كە ئەمە یاسا بەتوندی سزای دەدات.

دووان لەو پرۆژانەی كە بودجەكەی لەلایەن ئەڵمانیاوە راگیرا لەچوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی چاودێری خیزاندا بووە بۆ پشتگیری لەدیموكراتیەت و قوڵكردنەوەی ماناكانی و خۆپارستن لەتوندڕەوی بۆ چالاكردنی توناكان لەدژی راستڕەوەی توندڕەو توندوتیژی و دژایەتیكردنی مرۆڤایەتی، سێهەمین پرۆژەش پەیوەندی بە بەشداری (دیتیب)ەوە هەبووە لەچوارچێووەی بەرنامەی وەزارەت بۆ فریاكەوتنی پەنابەران.

(دیتیب) رێخكراوی یەكێتی ئیسلامییە توركەكانی دانیشتوی ئەڵمانیایەو سەرپەرشتی دەیان مزگەوت و رێكخراوی ئیسلامی و قوتابخانە دەكەن، بەڵام لەماوەی رابردودا وەك دەركەوتووە بەشێك لەو مزگەوتانە بونەتە ناوەندی كۆبونەوەو دیداری سەلەفییەكان و تا ئێستا چەندین جار لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كۆنترۆڵكراوەو هەندێك لەوانەش كەكاروچالاكی توندڕەوی و تیرۆرستیان ئەنجامداوە لەو مزگەوتانەدا شوێنەواریان هەبووە.

ئەمە جگە لەوەی مەلاو پێش نوێژەكانی ئەو مزگەوتانە لەلایەن ئەنكەرەوە دادەمەزرێن و بونەتە ناوەندێكی تری جێبەجێكردنی فەرمانەكانی سوڵتانی توركی و شوێنی سیخوڕی بەقازانجی حزبەكەی ئەردۆگان .

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر