ایران نیوز

جمعه، اسفند ۲۷، ۱۳۹۵

سلێمانی لەمامەیارە ئاگری نەورۆز دەكاتەوە

ئەمڕۆ 16-3-2017 لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبونەوەیەكی فراوان لە نێوان قائیمقام و پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەكە بەڕێوەچوو، ئامانج لە كۆبونەوەكەش گرتنبەبەری رێوشوێنی پێویستە بۆ جەژنی سەری ساڵی كوردی، بڕیاریشە ئەمساڵ لە گردی مامە یارە ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەبچێت.

بەمەبەستی هەماهەنگی و گرتنبەری ڕێوشوێنەكان بۆ یادی نەورۆزی ئەمساڵ، ئەمڕۆ كۆبونەوەیەكی فراوان لەنێوان ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو، دوای تەواوبونی كۆبونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی هاوبەشدا پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی وردەكای بەڕێوەچونی یادی نەورۆزی ئەمساڵیان راگەیاند.
سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی وتی: ئەمڕۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە هەر لێرەوە سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین، كورد لە مانگی ئازاردا راپەڕینی كردو ئەنفالكراو جینۆساید كرا
وتیشی:سەبارەت بە بۆنەی نەورۆزیش هەموو تیمی لیژنە ئەمنیەكان ئەمڕۆ كۆبووینەوەو بڕیارماندا كە وەك ساڵی پێشوو ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە بكەینەوەو لەوێ چالاكی جۆراوجۆرمان دەبێت، هەروەها لەڕێگەی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیریەوە وتارو گۆرانیشمان دەبێت. 
سەبارەت بەبەڕێوەچونی ئاهەنگەكانیش لەسەنتەری شاری سلێمانیدا سەردار قادر وتی: لە ناو شاریشدا شاڕێی سالمی هەر وەكو خۆی بەئاڵو واڵای دەمێنێتەوەو هاووڵاتیان دەتوانن بچن سەردانی بكەن و سەردانی مۆزەخانەو ناوەندە رۆشنبیریەكان بكەن.
لە كۆتایی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا لەبری پارێزگای سلێمانی، داوای لە هاووڵاتیان كرد كە لە ڕێگەی هێڵە گەرمەكانەوە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بكەن بۆ گەیاندنی هەر زانیاریەك ، داواشی كرد كە ژینگەی كوردستانیش بپارێزن و لەدوای گەشتكردنیش خۆڵ و خاشاك فڕێ نەدەن و شوێنی خۆیان پاك بكەنەوە، بۆ ئەوەی كە گەشتیارێك رووی كردە كوردستانەكەمان ئەوا بەجوانی بیبینن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر