ایران نیوز

پنجشنبه، مهر ۲۷، ۱۳۹۶

ماڵى چه‌ند به‌رپرسێكى پارتى گه‌لى توركمان له‌ كه‌ركووك سوتێنرا

سكرتێرى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى پارتى گه‌لى توركمانى، محه‌ممه‌د كه‌ركووكلى تايبه‌ت به‌ كوردستان 24ى راگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى عه‌سائيب و جه‌بهه‌ى توركمانى هه‌ڵيانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و دواى تاڵانكردنى سووتاندوويانه‌.
به‌ گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى گه‌لى توركمانى، ليوا تورهان، ياريده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى پۆليس كه‌ ئێستا سه‌رپه‌رشتى حه‌شدى توركمان ده‌كات، سه‌رپه‌رشتيارى په‌لاماردان و سووتاندن و تاڵانكردنى ماڵه‌كه‌ى بووه‌.هاوكات دوێنێش عه‌سائيب له‌سه‌ر ديوارى باره‌گاى پارتى گه‌لى توركمانى درووشمى تائيفيان نووسيوه‌ و كردوويانه‌ته‌ باره‌گاى خۆيان.
له‌و باره‌يه‌وه‌ دوێنێ محه‌ممه‌د كه‌ركووكلى رايگه‌ياند‌، ئه‌و په‌لامار و داگيركردنه‌ى باره‌گاكه‌يان به‌ چاوساغى ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و چه‌كداره‌كانى ئه‌نجامدراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندامانى ديكه‌ى پارته‌كه‌يان، محه‌ممه‌د كه‌ركووكلى باسى له‌وه‌شكرد، كه‌ دوێنێ چه‌كدارانى جه‌بهه‌ى توركمانى و حه‌شد چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵى ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسييان و ته‌قه‌يان به‌سه‌ر ماڵه‌كانياندا كردووه‌.
هاوكات به‌ گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، جه‌بهه‌ى توركمانى ئاڵاى خۆى له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك باره‌گاى حزب و لايه‌نه‌ كوردييه‌كان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵكردووه‌.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر