ایران نیوز

پنجشنبه، مهر ۲۷، ۱۳۹۶

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە: هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دەنگۆی چەند سایت و پەیجێک سەبارەت بەوەی دەگوترێت مەترسی لەسەر هەولێر هەیە بڵاوکردەوە و رایگەیاند "خەڵکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێنەکراوە".

رۆژی پێنجشەممە 19-10-2017، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی هەولێر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت "هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە کە گوایە مەترسی لەسەر هەولێر هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ رۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخوڵقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن".

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان خەڵکی هەولێر دڵنیادەکاتەوە و دەڵێت "هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێنەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەوڵە دیپلۆماسیەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیووە".

دەقی راگەیێندراوەکە 

هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار پرۆپاگەندە بڵاودەکەنەوە کە گوایە مەترسی لەسەر هەولێر هەیە، ئێمە دەزانین سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندانە کێن و دەزانین دەیانەوێ رۆڵی تابووری پێنجەم ببینن و کەشێک بخوڵقێنن کە شکست و شەرمەزاریی خۆیانی پێ داپۆشن.

خەڵکی هەولێر دڵنیادەکەینەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جوڵەی پێ نەکراوە و هێزی پێشمەرگەش لە ئامادەباشی تەواو دایە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش بۆ چارەسەریی ئەم دۆخە هەنگاوی باشی بڕیوە.

جەماوەری خۆشەویستی هەولێر با بە دڵنیایی و ورەوە خزمەتی ئەو برا ئاوارانەمان بکەن کە لە کەرکووکەوە روویان لە هەولێر کردووە و وەک هەمیشە پەناگەی گەرمی براکانیان بن و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەم رەوشە تێدەپەڕێنین و چەواشەکاری و پرۆپاگەندەش ئیرادەی گەلەکەمان ناهەژێنێت.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

19-10-2017

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر