شێخ جه‌عفه‌ر: من بڕيارى كشانه‌وه‌م دا و بارزانى ئاگادارى نه‌بووه
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى حه‌فتاى هێزى پێشمه‌رگه، له ميانى لێدوانى بۆ كه‌ناڵى ئێن ئاڕ تى، ئاشكرايكرد، كه ئه‌و فه‌رمانى كشانه‌وه‌ى به پێشمه‌رگه كردووه و دواتر سه‌رۆك بارزانى لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له ميانى قسه‌كانيدا، شێخ جه‌عفه‌ر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه به هيچ شێوه‌يه‌ك بارزانى ئاگادارى پيلانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان نه‌بووه و گوتيشى: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرابێت بۆ كشانه‌وه ئه‌وه خيانه‌تێكى گه‌وره‌يه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه خيانه‌ت نه‌بێت ئه‌ى چى خيانه‌ته.
فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى حه‌فتا كه ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ى لێبه‌ديده‌كرا، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژيانى هه‌بێت و جووڵه و ئاماژه‌كانى رووخسارى ده‌ربڕى ئه‌و نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێيه بوون كه له باره‌ى ژيانييه‌وه هه‌ن، گوتيشى: ريفراندۆم بڕيارێكى راست بوو، ئه‌گه‌ر له‌و دۆخه‌ى ئێستاش خراپترمان به‌سه‌ر بێت، له ريفراندۆم پاشگه‌ز نابينه‌وه.
هه‌رچه‌ند پێشكه‌شكارى كه‌ناڵه‌كه هه‌وڵيدا شێخ جه‌عفه‌ر به‌و ئاراسته‌يه به‌رێت كه ره‌خنه له سه‌رۆك بارزانى بگرێت، به‌ڵام ناوبراو ره‌تيكرده‌وه، دان به مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بنێت و گوتى: به‌رده‌وام دژى ئه‌و هێزه‌م.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و هێزه‌ى هاتبوو، به پيلانگێڕييه‌كى ئيقليمى و به گڵۆپى سه‌وزى نێوده‌وڵه‌تى هاتبوون و هێڵى يه‌كه‌مى به‌رگرى پێشمه‌رگه‌يان شكاندبوو.
جه‌عفه‌ر مسته‌فا دووپاتيشيكرده‌وه، كه ئه‌و بڕياريداوه پێشمه‌رگه بكشێته‌وه و به‌رپرسيارێتى ئه‌و بڕياره‌شى ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر